رۆژنامەوان و چالاکێکی ژینگەپارێز لە تورکیە مەترسی ناردنەوەی لەسەرە 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، محەممەد مامەندزادە رۆژنامەوان و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەردەشت ئێستا لە شاری دمرە لە تورکیە دەستبەسەر کراوە و مەترسی ناردنەوەی بۆ ئیرانی لەسەرە. 

یەکێک لە نزیکانی محەممەد مامەندزادە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانای راگەیاند، ئەم چالاکەی بەشی راگەیاندن ئەندامی رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوورە و وەک کارناسی بواری ژینگە هاوکاری مانگنامەی "هێڵی ئاشتی" دەکرد و بە هۆی گوشار و زەخت و زۆری ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران رێگای کۆچی گرتەبەر. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular