روانسەر ؛ بریندار بوونی کرێکارێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی یەکشەممە “١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣” کرێکارێک بە ناوی “سابر محەمەدی” خێزاندار و خەڵکی ئاوایی “شان ڕەش” و دانیشتووی سەرپێڵ زەهاو ، لە کاتی کاردا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە بریندار بووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بە هۆی نەبوونی کەرستەی پارێزراو لە شوێنی کارەکەی لە داربەستی ئاسنی کەوتووەتە خوارەوە و بە قورسی بریندار بووە .

 

شایانی باسە ناوبراو لە ئێستادا لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەی تاڵەقانیە و دۆخی تەندروستی ناجێگیر ڕاگەینراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular