راگەیاندنی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان” سەبارەت بە ئەندامانی دەسبەسەرکراوی 

کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان” سەبارەت بە ئەندامانی دەسبەسەرکراوی خۆی راگەیاندنێکی روو بە ڕای گشتی و بەرپرسان بڵاوکردەوە. 

دەقی راگەیاندنەکە بەم جۆرەی خوارەوەیە: 
بەپرسانی بەڕێزی پارێزگای سنە 
شارۆمەندانی سنە 
بەم جۆرە پێتان رادەگەیەنین لە حەوتووی رابردوودا واتە شەممە ٤ی گوڵان، پێنج کەس لە ئەندامانی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستان"، لە ماڵی خۆیان یا لە شوێنی کارەکەیان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەسبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان نەدراوە بە بنەماڵەکانیان. 
خانمی مەرزییە مرادوەیسی لەگەڵ کوڕەکەی سیروان عەبدوڵڵاهی، مەهدی سەیفی، عەتا رەزا روبابی و هەرەوها فەردین رەحیمی ئەندامانی دەسبەسەرکراوی ئەم ناوەندە مەدەنییەن. 
ئێمە لە رێگای ئەم راگەیاندنەوە بە گشتی بەرپرسانی پێوەندیدار و هەروەها کۆمەڵگای مەدەنی کوردستان ئاگادار دەکەین و خوازیارین هەرچی زووتر بارودۆخی تەندروستی ئەو ئازیزانە ڕوون بکرێتەوە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular