راگواستنی بەندکراوێکی سیاسی کورد بۆ بەندیخانەی سنە 

هانا: بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوون، بەندکراوی سیاسی کورد، پەیام ئەنوەری بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی بۆ بەندیخانەی سنە راگوێزراوە.  

ئەم بەندییە سیاسییە خەڵکی بانەیە کە ساڵی ١٣٩٧ دەسبەسەر کرابوو. ساڵی ٩٨ لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تاوانی ئەندامەتی لە حزبە سیاسییەکانی کوردستان بە ٥ سال زیندان سزا دراوە و دواتر حوکمەکەی بۆ ٣ ساڵ و ٩ مانگ کەم کراوەتەوە. 
سەرەڕای ئەوەیکە حزبەکانی کوردستانی ئێران لە سەرەتای راپەڕینی ساڵی ١٣٥٧وە تا ئێستا مافی هەڵسووڕانی ئازادانەیان لە ئیران و کوردستان نییە، بەڵام ساڵێ ژمارەیەکی زۆر لە شارۆمەندانی کورد بە تاوانی هاوکاری و ئەندامەتی ئەم حزبانە لە لایەن دادگاکانی ئێرانەوە بە زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە سزا دەدرێن. 

مافی ئازادانەی هەڵسووڕانی سیاسی و ئەندامەتی لە حزب و رێکخراوی سیاسیدا لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ لە کۆمەڵگادایە کە لە وڵاتی ئێران زۆر بە هاسانی لە لایەن یاسا و بە پێی یاسا پێشێل دەکرێ. 

RELATED ARTICLES

Most Popular