راگواستنی ١٢ شارۆمەندی دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانەی ورمێ 

١٢ شارۆمەندی خەڵکی “شنۆ” بۆ بەندیخانەی ورمێ گواسترانەوە. 

ئەو شارۆمەندانە کە پێشتر بە تۆمەتی هەڵسووڕانی سیاسی دەستبەسەر کرابوون بە شێوەی جیاواز بۆ بەندیخانەی ورمێ گوێزرانەوە. 

ناسنامەی ئەم ١٢ شارۆمەندە بەم جۆرەی خوارەیە: 
١ـ لوقمان تاهیری ٢. غەفوور ئەسیندرا ٣. عەزیز قادر تاج ٤. حسێن محەممەد پوور ٥. واحد شێخ ئەحمەدی ٦. فەردین بایەزیدی ٧. فەیسەڵ عەلی ئابادی ٨. شەفیع شێخە ٩. شۆڕش بەرهەم ١٠. جوبرەئیل شەعبانی ١١. سەلیم شەریفی ١٢. سەید نەجمەدین حسێنی. 
شایانی باسە "ئەسرین محەممەدی" چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە رۆژی پێنجشەممە ٣٠ی رێبەندانی ١٣٩٩ ئازاد کرا. ناوبراویش پێشتر لەگەڵ دوو کەسی دیکە و لە کاتی ڕەشبگیرەکەی ئەم دواییەدا دەسبەسەر کرابوو و بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی لێپێچینەوە رەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ لە پادگانی "ئەلمەهدی" کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular