هانا: لە رۆژانی رابردوودا “سوهەیب بادروج” دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە رەوانەی بەندیخانەی مهاباد کرا.
سوهەیب بادروج بەندکراوی کوردی خەڵکی مەریوان و خوێندکار لە بواری کۆمەڵناسیدا لە زانستگای خارەزمی کەرج بوو.
ناوبراو رۆژی ٢٠ بەفرانباری ١٣٩٩ وێڕای ٦ کەسی دیکە لە خوێندکارانی زانستگا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون. لەو ٧ خوێندکارە سوهەیب بادروج خەڵکی مەریوان و ئەوانی تر خەڵکی مهاباد بوون.
سوهەیب بادروج لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ورمێ دەسبەسەر و ئێستا گواستراوەتەوە بۆ بەندیخانەی مهاباد.
تۆڕی مافی مرۆڤی هانا تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەربوونی ناوبراو زانیاری لە بەردەستدا نییە.