بە پێی راپۆرتێک کە سەبارەت بە زیندانی سیاسی “ناییب حاجی زادە” بە دەستمان گەیشتووە، ناوبراو لە بارودۆخێکی تەندروستی نالەباردایە و بەرپرسانی سیاسی زیندانی ورمێ هیچ جۆرە هەنگاوێکیان بۆ چارەسەر و دەرمانی نەناوە.
هەواڵنێری "تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران" لە ورمێ لەم بارەوە رایگەیاند: "ناییب حاجی زادە" کە لە کاتی دەستبەسەریدا بڕیار بوو بە هۆی ئەوەی پڵاتینی لە لاقیدایە بۆ جاری دووهەم نەشتەگەری بۆ بکرێ و پڵاتینەکە لە لاقی دەربێنن، ئێستا لە لایەن بەرپرسان و مەئموورانی زیندانەوە ئیجازەی ئەم نەشتەرگەرییە نادرێ و مانەوەی پڵاتینەکە بووەتە هۆی هەو لە قاچی چەپی ناوبراودا.
شایانی باسە "ناییب حاجی زادە" کوڕی مەدەنی خەڵکی ئاوایی "ئینگیجە" سەر بە ورمێیە.
ناوبراو بە تاوانی هەڵسووڕانی سیاسی بۆ "کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران" بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکوم کراوە.