راپۆرتێک لەسەر بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی لە بەندیخانەی مەهاباد

هانا:بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هاوکارانی هانا ناردراوە، بە دەس تێوەردانی هێزە ئیتلاعاتیەکانی حکومەتی ئیسلامی، لە گەڵ داواکاری مورەخەسی “کامەران جەک” بەندکراویی سیاسی کورد لە بەندیخانەی شاری مەهاباد دژایەتی کراوە.

ئەو بەندکراوە کوردە کە خەڵکی مەهابادە و دانیشتویی باشوری کوردستانە بە نیازی بینینی باوکی گراوەتەوە شاری مەهاباد و لە رێکەوتی ۲٨ی٤ی ١٤٠٠ لە لایان وەزارەتی ئیتلاعاتی حوکمەتی ئیران لە شاری مەهاباد دەستبەسرکراوە.
شایانی باسە باوکی ناوبراو پاش هەواڵی دەستبەسەرکرانی"کامەرانی کوریی بە هویی جەلتەی دڵ گیانی لەدەست دا.
"کامەران جەک"۳۸ساڵە و باوکی سێ مندالە, ناوبراو لە لایان دادگایی ئینقلابی شاری مەهاباد بە تومەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیە کانی نەیاری حکومەتی ئیران بە ۳۲مانگ زیندان حوکم دراوه و بۆ تێپەراندنی حوکمەکی لە بەندیخانەی ئەم شارە بەسەر ئەبات.
شایانی باسه:"ناهید عەباسی"هاوسەری ناوبراو لە برواری"۹/۵/۱۴۰۰" لە شاری سەرپێڵ زەهاو لە لایان ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ ماوەیی ۸رۆژ لە ژووری تاکە کەسی و له ژیر ئازاروئەشکەنجەیی دەرونیی لە ئیتلاعاتی حکومەتی ئیران راگیراوە.
جێگەی ئاماژەیە:ناهیدعەباسی پاش۲۰رۆژلە هەموومافە سەرەتاییە کانی خۆی وەک پەێوەندی لەگەڵ بنەمالە و هەبوونی پارێزەر بێبەش بوە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە"ناهیدعەباسی بە ماوەی سێ مانگ لە بەندیخانە راگیراوەو بە هویی دووری لە منداڵە حەوت مانگانەکەی تووشی وشکی شیر بوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular