هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھانا، پاش ئەوەی کە لە لایەن سپای پاسدارانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بنکە و بارەگای حیزبەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان کەوتنە بەر پەلاماری مووشک و درۆنی خۆتەقێن و لە ئاکامدا دەیان کەس لە کادر و ئەندامانی ئەو حیزبانە و پەنابەرانی سیاسی و مەدەنی بۆ وێنە ژنێکی دووگیان و کۆرپەڵەکەی گیانیان بەخت کرد و ژمارەیەکی زۆریش برینداری لێ کەوتەوە، ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، داوایان لە خەڵکی کوردستان کرد تا بە داخستنی بازار و دوکانەکانیان و چۆڵ کردنی شەقامەکان، نارەزایەتی خۆیان لە ھەمبەر ئەو پێشێلکارییەی سپای پاسدارانی حکومەتی ئیسلامی دەرببڕن و مانگرتنێکی سەرتاسەری بەرێوەببەن و رۆژی شەمە واتە ٩ی ڕەزبەر وەکوو رۆژی مانگرتن دیاری کرا.
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھانا، خەڵکی کوردستان لە سەر داوای ناوەندیی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئیران، رۆژی شەممە بە داخستنی دوکان و بازار و چۆڵ کردنی شەقام و کۆڵانەکان و ھەروەھا نەرۆیشتن بۆ خوێندنگە و ئیدارەکان وەڵامێکی ئەرێنیان دیەاوە و نارەزایەتی خۆیان بەرانبەر بە موشکباران کردنی بارەگای حیزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دربڕی.
راپۆرتی ئەو مانگرتنە گشتیە بە شێوەی جۆراوجۆر لە کاناڵەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە تیلگرام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.
