دەست بەسەر کردنی دوو هاووڵاتی کورد لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ-پارێزگای ورمێ

پە پێی ئەو هەواڵانەی بە ناوەندی تۆڕی نیونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردسانی ئێران گەیشتون، لە درێژەی دەست بەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە شارەکانی کوردستانی ئێران لە لایەن دەست و پەیوەندەکانی کوماری ئیسلامی ێرانەوە، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی:

١-ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی هاووڵاتی سەلیم شەریفی خەڵکی گۆندی کوروش ئاوای سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەست بەسەر و بۆ بەندیخانەیێکی نادیار ڕاگوێزرا.
٢-ڕۆژی سێ شەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی هاووڵاتی شەهاب ئەحمەدی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەست بەسەر کراوە.
شایانی باسە کە شەهاب ئەحمەدی لە ماڵی خۆی دەست بەسەر کراوە و ئەو هێزەی بۆ دەست بەسەر کردنی چوونەتە سەر ماڵەکەی، سەرەڕای ئەوەی هیش چەشنە بەڵگەیێکیان پێ نەبوە، ناوبراویشیان داوەتە بەر ئەشکەنجە و گۆشاری جەستەیی.z

RELATED ARTICLES

Most Popular