دەستبەسەرکردنی ژینگە پارێزێکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان

شەپۆلی دەستگیرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و رێژەی دەستگیریی شارومەندانی کورد روو لە پەرە سەند دایە.

رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١٤ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی ژینگەپارێزێکی شاری سنە بە ناوی "رۆیا جەلالی" لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارە وێڕای لەبەردەستدا نەبوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەک لە لایەن دادگاوە دەستبەسەر و راپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.

تا گەیشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ بارودۆخی تەندروستی و شوێنی دەستبەسەرکردنی بوونی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

جێی ئاماژەیە هەنووکە شەپۆلی دەستگیرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەر بەردەوامە و رێژەی دەستگیریی شارومەندانی کورد بەدەستی کۆماری ئیسلامی ئێران روو لە پەرە سەند دایە.

 
RELATED ARTICLES

Most Popular