هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی “رۆیا جەلالی” ژینگەپارێزی شاری سنە لەبەردەستدا نییە!
بەدوای ئەوەیکە هێزە ئەمنییەتییەکان هێرش دەکەنە سەر ماڵی ینگەپارێزێکی شاری سنە، قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیاری دەگواسنەوە.
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٤ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی، شاروەندێکی شاری سنە بە ناوی "رۆیا جەلالی" بەدوای ئەوەیکە هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ لەبەردەستدابوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەک لە لایەن دادگاوە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ناوبراو و پاش قۆڵبەستکردنی بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
پێویست بە ئاماژەکردنە "رۆیا جەلالی" وێڕای ئەوەیکە تووشی نەخۆشیی ئێم-ئێسە (MS) بەردەوام دەبێت لەژێر چاودێری پزیشکی دابێت و دەرمانی تایبەت بەکار بێنێت، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی ناوبراو لەبر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە "رۆیا جەلالی" هاوسەری "خەبات مفاخێری" چالاکی ژینگەپارێزیی شاری سنەیە کە ناوبرایش رۆژی ٥شەممە رێکەوتی ١٨ی بەفرامبار بەرامبەر بە ٧ی ژانوییەی ٢٠٢١ی زایینی بەدوای دانانی بارمتە لە زیندان بۆ ماوەیەکی کاتیی ئازاد کراوە.