ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – ( ٢ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە، “میر ئەکبەر حسێنی” خەڵکی “مەرەند” و بە ڕەچەڵک تورک کە لە پادگانی “عەجەب شێر” سەرباز بووە و بە هۆی بەرگری لە کۆمەڵە دەستبەسەر و کەتبووە بەر ئازار ئەشکەنجە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەرەندەوە دیسان دەسبەسەر کراوەتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – ( ٢ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعات لە مەرەند، بە بێ بەڵگەی یاسایی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی "ئەمیر ئەکبەر حسێنی" و دەستبەسەری دەکەن.
"میر ئەکبەر حسێنی" ماوەی پێنج کاتژمێر دەستبەسەر و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەرکران و ئەشکەنجە و ئازاری، دەکەوێتە بەر لێپرسینەوە.
هەواڵی دەستبەسەرکرانی ئەم سەربازە کە بە رەچەڵەک تورکە و خەڵکی مەرەندە، پێشتر لەلایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە بڵاوکرابووە.