لە ماوەی ١ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٢٠ شارومەندی شاری شنۆ بە دەستی هێزە ئەمنییەتییەکان دەستگیر کراون.
شارومەندێکی خەڵکی شاری شنۆ بەدوای ئەوەیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر دەکرێت، بۆ شوێنێکی نادیار دەگواسترێتەوە.
رۆژی دووشەممە ١٣ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ١ی فێورییەی ٢٠٢١ی هەای شارومەندێکی کورد بە ناوی "سەلیم شەریفی" دانیشتووی ئاوایی "قوڕیەشئاو"ی سەر بە شاری شنۆ بەدوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایانی باسە حەولەکان بنەماڵەی سەلیمی لەمەڕ بەدەستهێنانی هەرجۆرە زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی دەستبەسەربوون یان بارودۆخی تەندروستی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەند و ئیدارەکانی پێوەست لەمبوارەیەوە هیچ وڵامێکیان پێ نەداونەتەوە.
تا گەیشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی ناوبرا و شوێنی دەستگیرکردنی لەبەردەستدا نییە.
پێویست بە ئاماژەکردنە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا و هاوکات لەگەڵ وەگەڕکەوتنی شەپۆلی دەستگیرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستادا زیاتر لە ٢٠ شارومەندی خەڵکی شاری شنۆ بە تۆمەتگەلێکی نادیار لەلایەن هێزەئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست کراوون و چارەنووسی ئەم کەسانە نادیار.