دەستبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە تاران 

هانا: رۆژی شەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١ی مەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان شارۆمەندێکی کوردیان لە تاران دەسبەسەر کرد. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ڤیان محەممەدی" خوێندکاری زانستگا و خەڵکی مەریوان راگەیەندراوە. 
بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "ڤیان محەممەدی" لە تاران و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان بە بەرچاوی منداڵەکانییەوە قۆڵبەست کردووە و دەستیان بە سەر کامپیۆتێر و کەلوپەلەکانیدا گرتووە. 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە، لەوانەیە ناوبراو رەوانەی دادگای مهاباد دەکەن. 

دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی، بێسەروشوێن کردنی شارۆمەندان و نەدانی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان بە بنەماڵەکانیان، بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە. شایانی باسە ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤی واژۆ کردووە بەڵام رۆژ نییە چەند جار لەلایەن ناوەند و دامودەزگا ئەمنی و قەزاییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و بەڕیوەبەرانی یاساوە پێشێل نەکرێ.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular