هانا: ڕۆژی چوارشەممە”٢٥ی ژانوییەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەرکان فەتح وئیلاهی”٤٥ ساڵە ، لە دایکبووی (بانەوەڕی) پاوە و دانیشتوی کرماشان، ڕاهێنەری تۆپی پێ و مامۆستای زانکۆی ئازادی ڕەوانسەر و دهرچووی باڵای بەشی کارناسی باڵای علووم سیاسی، لەکاتی گەڕانەوەی لە تورکیا لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە فڕۆکەخانەی خومەینی تاران دەستگیرکرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە ؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە"٢٦ی ژانوییەی ٢٠٢٣ ئەرکان فەتح وڵڵای دوای یەک ڕۆژ دەستبەسەری ئازاد کرا.