هانا: رۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (١٩ی ژانوییەی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "ئارش محەممەدی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "نجێ" لە ناوچەی سنە راگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە هەرێمی کوردستان و لە سلێمانی خەریکی کرێکاری بووە و لە کاتی گەڕانەوەدا لە سنووری "باشماخ" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی حکومەت لە سنە کراوە.