دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی پیشەیی لە مەریوان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا، دوو چالاکی پیشەیی کوردی خەڵکی «مەریوان» لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە سەرەڕای دەستبەسەر کردن هەڕەشەیان لێ کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ڕۆژی دووشەممە ٦ی ژوئەنی ٢٠٢٢، «تەحسین موستەفایی» و ئەمرۆ «سەیوان سولەیمانی» دوو ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی مەریوان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر و هەڕەشەیان لێ کرا.
هێزە ئەمنییەکان بەم دوو چالاکە پیشەییەیان ڕاگەیاندووە کە بە هیچ شێوە نابێت درێژە بە چالاکییەکانیان لە ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بدەن و ئەم ئەنجومەنە سەر بە لایەنە سیاسییەکانە.
جێی باسە لە درێژەی چاوترسێن کردن و سەرکوتی بزووتنەوەی مامۆستایان، ئەمرۆ «جەبار دووستی» ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان لقی کوردستان-مەریوان دەستبەسەر کراوەو هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخی ناوبراو لەبەر دەست دا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular