هانا: رۆژی شەممە ٢٧ی خرمانانی ١٤٠٠ – (١٨ی سپتەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کەوت بەر لێدان و ئەشکەنجە و سووکایەتی و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە. ناسنامەی ئەم شارۆەمەندە کوردە “غەریب شەریفزادە” خەڵکی سەقز راگەیەندراوە.
هەروەها رۆژی یەکشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠٠ – (١٩ی سپتەمبری ٢٠٢١) شارۆمەندێکی کوردی دیکە بە ناوی "حەسەن قودرەتی" تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ گوازراوەتەوە.
شایانی باسە ئەم شارۆمەندانە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و داوا کردنی دادوەر لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
