هانا: رۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١- (١٦ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “خالید حاجی رەسووڵی” خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە سەرەڕۆیانە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراوە.
هەروەها رۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١- (١٥ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی "سەعدی مەحموودی" خەڵکی پیرانشار بە هۆکاری نەزانراو و سەرەڕۆیانە و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە.
