هانا : شەوی هەینی “1ی بەفرانباری 1402” ساڵح نیکبەخت پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی ، پاش گەڕانەوەی لە گەشتی فەرەنسە بۆ تاران لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە فرۆکەخانەی خومەینی ، لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا .
بە پێی ڕاپۆرتی گیشتوو ، هێزەکانی حکومەت دەستیان بەسەر پاسپۆرت و مۆبایلی بەرێز نیکبەخت و خەڵاتی "ساخارۆف" کە لە لایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە بە #ژینا_ئەمینی بەخشرابوو گرتووە .
بەوتەی سەرچاوەیک ، هێزەکانی حکومەت بە ساڵح نیکبەختیان راگەیاندووە کە لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریەوە چوونە دەرەوەی لە وڵات قەدەغە کراوە .