دەسبەسەر کردنی شارۆمەندێکی کورد لە تاران و ئازاد بوونی شارۆمەندێکی تر لە بەندیخانەی مەریوان

هانا: بە پێی راپۆرتی “کوردپا” رۆژی چوارشەممە ٢٠ی رەشەمەی ١٣٩٩ – ١٠ی مارسی ٢٠٢١ شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “عەبدولڕەحمان عەبدی” خەڵکی ئاوایی “سلێن” لە ناوچەی سەوڵاوا لە لایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تاران دەسبەسەر کرا. 

جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەم شارۆمەندەیان دەسبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردووە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ هەواڵێک لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە کوردە لە بەردەستدا نییە. هاوکات لەگەڵ دەسبەسەر کردنی "عەبدولڕەحمان عەبدی"، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "ئەکڕەم ئەدوایی" خەڵکی ئاوایی "سلێن" لە ناوچەی سەوڵاوا بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کراوە. 
ناوبراو رۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار لەگەڵ شارۆمەندێکی تر بە ناوی "سیامەک ئەدوایی" بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular