هانا: روژی سێشەمە ۱۶ی خرمانانی ۱۴۰۰ی (٧ی سپتەمبری ٢٠٢١)، مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۵ ساڵ لە لایان هێزە ئەمنییەکانی سەردەشت دەستبەسەر کراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "محەممەد فەردانی " تەمەن ۱۵ ساڵ و خەڵکی "میراوا " لە ناوچەی سەردەشت راگەیەنداروە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون، ئەم تازەلاوە بە تۆمەتی لایەنگڕی لە حزبێکی سیاسی کوردستانی ئیران و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاڕ راگوێزراوە.
لێرەدا پێویستە ئاماژە بە دوو خاڵی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان بکرێ:
خاڵی ٦- مافی دەربڕینی ئازادانەی بیروباوەڕ.
خاڵی ٧- مافی ئازادی بیروبۆچوون، بەشداری لە ئەنجومەنەکان، مافی پەروەردە.
گرتن و دەسبەسەر کردنی مێرمنداڵان و تازەلاوانی تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بە تۆمەت و تاوانی سیاسی و جیاوازی بیروبۆچوون، پێشێل کردنی خاڵەکانی ٦ و ٧ی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان و هەروەها پێشێل کردنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە کە وڵاتی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی واژۆی کردووە.
