دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە سنە

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئارام یووسفی”، تەمەن ٣٠ ساڵە، کوڕی “محەممەد” و خەڵکی “سنە” پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان “ئارام یووسفیـ”ـیان ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، دەسبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، کاتێک کە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانە لە ماڵەکەی دەچێتە دەرەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سنە، بە بێ بەڵگەی یاسایی و هیچ ڕوونکردنەوەیەک و لە کاتی شۆفێری دەکەوێتە بەر هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان و پاش ڕاگرتنی ماشینەکەی، دەسبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار ڕادەگوازرێت

RELATED ARTICLES

Most Popular