هانا; ڕۆژەکانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە درێژەی شەپۆلی بانگکردن و تۆقاندنی هاووڵاتیان، ٤ هاووڵاتی دیکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگکراون.
بەگوێرەی هاوکارانی هانا، ناسنامەی هەر چوار هاوڵاتییە کوردەکە بریتی بوون لە: خەسرەو فەرهمەند، شادمان پارسا، سەیوان بەدەخش و هاوڕێ ئەشکەوەند، خەڵکی گوندی نی سەربە مەریوان.
ڕۆژی یەکشەممە ٦ ی مارسی ٢٠٢٢، خەسرۆ فەرهمەند لەلایەن بارەگای هەواڵی ئیتلاعات و سێ هاووڵاتی دیکە بە ناسنامەی ناوبراو لە سەرەوە لەلایەن ئەتلاعاتی سپا لە ڕۆژی دووشەممە ٧ی مارسی ٢٠٢٢ هەڕەشەیان لێکراوە و بەڵێنیان لێوەرگرتوون کە نابێت بەشداری هیچ کام لە رێورەسمەکانی نەورۆز نەکەن و ئەگەر بەم بەلێنیانە پابەند نەبن حوکمی زۆر قورس وەردەگرن.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەلایەنی کەمەوە ٤٢ هاوڵاتی دیکەی هەمان گوند دەستگیرکراون و مەرجەکانیان بۆ بدانراوە