بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣” فرمێسک چوپانی مامۆستای خەڵکی مەریوان ، بە ١٤ ساڵ پێشینەی مامۆستایەتی و بەڕێوبەری لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەکان بە دەنگی کۆتایی دیوانی عەداڵەتی ئیداری ، لە پەروەردە دەر کرا .
شایانی باسە پێشتریش شاندی پێراگەیشتن بە تاوانە ئیداریەکان حوکمی دەرکرانی "دیاکۆ عەلەوی" مامۆستا و چالاکی سنفی مامۆستایانی پەروەردە بە ١٣ ساڵ پێشینەی تەدریسان بە بنەماڵەی ناوبراو لە سەقز ڕاگەیاندبوو .