هاوکارانی ڕیکخراوی مافی مروڤی هانا ئاگاداریان کردین، ژنێکی تەمەن ۱۶ساڵ لە گوندی “حەسەن ئاوا”ی سەر بە ناوچەی دێولان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتەکان "موژدە ئیزەدی" ۱۶ ساڵ تەمەن ساڵێ پێش ئیستا لە تەمەنی مێرمنداڵی و ١٥ ساڵیدا بە زۆرملی بە شوودراوە و سەرلەبەیانی رۆژی هەینی ۱۹ی خرمانانی ۱۴۰۰ – (١٠ی سپتەمبری ٢٠٢١)، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداوە.
ناوبراو بە تەناف هەڵواسراوە و گیانی لەدەستداوە، هەرچەند گومانی ئەوە کراوە کە ئەمە خۆکوژی بوبێت، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لە بنەماڵەی "ئیزەدی" بە ڕیکخراوی مافی مروڤی هانایان راگەیاند، مەرگی "موژدە" گوماناوییە و چەند رۆژ پێش رووداوەکە لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی خەزووری کە ناو و ناسنامەی لای ڕیکخراوی مافی مروڤی هانا پاڕیزراوە ,دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا روویداوە.
