هانا: ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ بە هۆی تەقینەوەی مینێک سێ کارمەندی پاککردنەوەی مین کوژران و برینداربوون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست گەیشتووە، دوو هاوڵاتی کورد بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە ناوچەی شێرهانی سەر بە گوندی چەم هێندی سەر بە دەهلۆران کوژراون . عەلی ئەکبەری تەمەن ٣٧ سال یەکێک لە کوژراوەکانە . هەروەها دوو کەسی دیکە بەناوەکانی مەهدی جەوادی و ناسر خودایی بریندر بوون .
جێی تێبینیە کە مەهدی جەوادی چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا