دێهلوڕان: قۆڵبەستکردنی دوو شارۆمەندی کورد 

هانا: رۆژی سێشەممە ٢٤ی خاکەلیوەی ١٤٠٠ – (١٣ی ئاوریلی ٢٠٢١)، دوو شارۆمەندی کورد لە دێهلوڕان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەسبەسەر کران. 

ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە "ستار کەریمی و سەعید کەڕەمی" خەڵکی "پاڵە" ناوەندی ناوچە و بەشی "زەڕیناوا" راگەیەندراوە. 
دەسبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندانە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و سەرەڕۆیانە و بە زەبر و زەنگ و بێ رێزی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەڕێوەچووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون. سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەکەیان هیچ هەواڵێک لە چارەنووس و هۆکار و شوێنی دەسبەسەر کردنیان لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular