هانا: رۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوە بەرامبەر بە ١٦ی ئاوریلی ٢٠٢١، وەرزشکارێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە سەرەڕۆیانە و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی قۆڵبەست کرا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئەکبەر حەیدەرپوور" خەڵکی "دێهلوڕان" سەر بە ئیلام راگەیەندراوە.
ئەم شارۆمەندە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کراوە و سەرەڕای هاتوچۆ و پێوشوێنگرتنی بنەماڵەکەی، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەر کرانی لەبەردەستدا نییە.
ناوبراو دوکتوڕای هونەرە رزەمییەکانی فیدراسیۆنی جیهانی هەیە، ئەندامی شووڕای دانیشجوویی ئولەمپیکی ئاسیا و دامەزرێنەری رێکخراوی جیهانی ئورجیناڵ کیک بۆکسینگە.
قۆڵبەستکردنی سەرەڕۆیانە و بێ خەبەریی لە چارەنووسی دەسبەسەر کراوان و هەروەها قەدەغە کردنی ئەندامەتی لە حزب و رێکخراوە سیاسییەکاندا، پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و کێشەی زۆر بۆ خەڵک لە ئێران و بەتایبەتی شارۆمەندان لە کوردستان دروست کردووە.