دێهلوڕان: بریندار بوونی شارۆمەندێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین 

هانا: رۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد تەمەن ٣٥ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو. 

بەپێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، ئەم شارۆمەندە کوردە، لە ناوچەی "چەمی هیندی" دەشتی عەباس لە ناوچەی دێهلوڕان بە هۆی تەقینەوە مین بریندار بووە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
جێگای ئاماژەیە دوای فریاکەوتنی ناوەندە پزشکییەکانی جادەی "دەشتی عەباس" و گەیاندنی یارمەتی فریاگوزاری، ئەم شارۆمەندە رەوانەی نەخۆشخانەی "گەنجەویان" لە "دێزفول" کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular