هانا:لە درێژەی دەستبەسەر کرانی شارۆمەندان لە شاری دیواندەڕە کەسێکی کە بە ناویی”رەزا بەهرامی”کوری”سەعید” رۆژانی رابردوولە لایان هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا:ناوبراو خەڵکی "دەرون"سەر بە ناوچەی دیواندەڕە لە ماڵی باوکی و بێ بەڵگەی ئاسایی دەستبەسەرو بۆ شوێنی نادیار راگوێزراوە.
شایانی باسە,هویی دەستبەسەرکانی ناوبراو و ئاو چوارکەسەی کە لە رۆژانی رابردوو لە لایان هێزە ئەمنییە کانی حکومەتی ئیران لەم شارە دەستبەسەر کراون بۆ هاوکارانی هانا ناڕوونە.