هانا: رۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٥ی ژولای ٢٠٢١)، ژنێکی گەنج وێڕای دوو منداڵەکەی بە شێوەیەکی بێ رەحمانە کەوتنە بەر شاڵاوی لێیدان و ئازار و ئەشکەنجەی خەزووری.
ناسنامەی ئەم سارۆمەندە کوردانە "تووران" خەڵکی ئاوایی "ئاخکەند" لە ناوچەی دیواندەرە، و هەروەها کوڕەکانی "رامتین و هولیا فەلاحی" راگەیەندراوە.
بەپێی راپۆرتێک کە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، ٢ ساڵ لەوە پێش هاوسەرەکەی "تووران" لە رووداوی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداوە.
تووران و منداڵەکانی لەلایەن خەزوورییەوە بە ناوی "محەممەد فەلاحی" خەڵکی ئاوایی "تازاوا" کەتوونە بە ئازار و ئەشکەنجە و لە بن پردی "گامتر" لە ناوچەی دیواندەرە فڕێ دراون.
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردانە لەلایەن هێزە فریاگوزارییەکانەوە، بۆ نەخۆشخانەیەکی سنە گواستراونەوە.