لە راپۆرتێکدا کە بۆ “هانا” تۆڕی مافی مرۆڤ هاتووە، شەوی سێشەممە ١٢ی ڕەشەممە – ٢ی مارسی ٢٠٢١ پیاوێکی ٣٠ ساڵان لە دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو شارۆمەندە کوردە لە گەڕەکی ئازادەگانی دیواندەرە دەژیا و ناوی "سیروان بەرازی"یە. بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ناوبراو بە هۆی کێشەی بنەماڵەوە دەستی داوەتە ئەم کارە.