دیواندەرە: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٤ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢٦ی سپتەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئاڕمان ئەسەدی" خەڵکی دیواندەرە راگەیەندراوە. 
بەپێی راپۆرتێک کە بە هانا گەیشتووە، ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شوێنی کارەکەی بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بێ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی "شەهرامفەر"ی سنە گوازراوەتەوە. 
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی رایگەیاندووە لە گرتووخانەی "شەهرامفەر"ی سنە دەستبەسەرە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular