هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سولەیمان گولی" ٢٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئاوای "یاپەڵ" لە ناوچەی دیواندەرە راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، هێزە ئەمنییەکان بە بێ لەدەستدا بوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان لە ماڵەکەی خۆیدا قۆڵبەست کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بەڵام ناوەندە ئەمنی و پێوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکان لە سەر چارەنووسی سولەیمان گولی پێ نەداون.
