دیواندەرە/دەستبەسەرکرانی۴شارۆمەندی کورد لە لایان هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا:هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردین لە شاری دیواندەڕە ۴ شارۆمەندی کورد لە لایان هێزە ئەمنییە کانی حکومەتەی ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر کراون.

هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ناسنامەی ئەم شارۆمەندانەیان"ئەفشین دێهقان,زانکۆ شیرموحەمەدی,ئومیدزارعی و حەیدەر سەمەدی"خەڵکی ئاوایی "شاقەڵا"ی لە ناوچەی دیواندەرە راگەیاند.بە پێی ئەم راپۆرتە ناوبراوان بە بێ بەڵگەوبریاری یاسایی لە ماڵی خۆیان لە لایان هێزە ئەمنییە کانەوە دەستبەسەر کراون.هەوەها ماڵی ناوبراوان لە لایان هێزە ئەمنییەکانەوە پشکنین کراوە ودەستیان بەسەر  کەلوپەلە شەخسیە کانیان وەک موبایل و هتد گرتوە

RELATED ARTICLES

Most Popular