دیارنەمانی پەنابەرێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان

هانا؛ بەپێی ئەو هەواڵانەی گەیشتوون دوای ١٨ ڕۆژ لە دیارنەمانی،  چارەنووسی پەنابەرێکی سیاسی بە ناوی ئەفشین ئەمینی خەڵکی بۆکان و دانیشتووی سلێمانی لەهەرێمی کوردستان لەحاڵەتێکی نادیاردایە. 

 

ئەفشین ئەمینی تەمەنی ٣٦ ساڵە و هاوسەرگیری کردووە و ماوەی ١٤ ساڵە ئێرانی بەجێی هێشتووە و ماوەیەکیش پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بووە.
ناوبراو ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە وەک پەنابەرێکی سیاسی لە شاری سلێمانی خەریکی ژیانی شەخسی خۆی بوە  و لە ١٧ی ئاوریلی  ٢٠٢٢ەوە بێسەروشوێن بووە. سەرەڕای  بەدواداچوونی بەردەوامی خێزانەکەی ، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو هاوڵاتییە کوردەوە لەبەردەستدا نییە.
کۆمەڵەی شۆرشگێری کوردستانی ئێران لە کاردانەوە لەبارەی ئەم پرسەوە،  ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دیارنەمانی ئەو پێشمەرگەی پێشووەیەی ڕاگەیاند.
لەو ڕاگەیاندنەداکۆمەڵە وێرای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە دیارنەمانی ئەفشین ئەمینی ڕایگەیاند وێرای بەدواچوون لە رێگای ئورگانە پەیوەندیدارەکان تا ئێستا بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتوون و داوا لە ئاسایش و حکومەتی هەرێم دەکەن کە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ئەو پەنابەر سیاسیە.

RELATED ARTICLES

Most Popular