دۆزینەوەی تەرمی کۆڵبەرێک پاش ١١٤ رۆژ 

هانا: پاش سەدوچاردە رۆژ تەرمی “بارزان مەیهەنی” خەڵکی ئاوایی “باوان” لە ناوچەی “مەرگەوەڕ”ی ورمێ و یەکێک لەو سێ کۆڵبەرەی بێسەروشوێن بوون، ئەمڕۆ لە ناو بەفر و باڕن لە بەرزاییەکانی سەر سنووری “بنار” لە خاکی کوردستانی تورکیە دۆزرایەوە. 

بارزان مەیهەنی کوڕی شەوکەت، لەگەڵ دو کۆڵبەری تر لە ئاواییەکەی خۆیان بە ناوەکانی "ئەسعەد سەیدانی فەرد" کوڕی رەحیم، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ و هەروەها "بێهلوول سەیدانی فەرد" کوڕی کەریم، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ لە بەفر و باڕنی دۆڵی "بنار" ون و بێسەروشوێن بوون. 

RELATED ARTICLES

Most Popular