دۆزینەوەی تەرمی لاوێک لە بەنداوی مهاباد 

بە پێی هەواڵێک کە لە سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاوبۆتەوە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٣ی رەشەمەی ٩٩ – ٣ی مارسی ٢٠٢١، تەرمی لاوێک لە بەنداوی مهاباد دۆزراوەتەوە کە بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەستداوە. 

سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاندووە دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ١٣ی رەشەمە تەرمی لاوێک لە قەراخ بەنداوی مهاباد لە لایەن خەڵکەوە دۆزراوەتەوە کە بە شێوەی گوماناوی گیانی لە دەستداوە. 
تا ئێستا ناسنامە و هۆکاری مەرگی ئەو لاوە بۆ تۆڕی مافی مرۆڤی هانا روون نییە و لە ئەگەری گەیشتنی زانیاری پتر خوێنەران ئاگادار دەکەینەوە.    
 

RELATED ARTICLES

Most Popular