رۆژی چوارشەممە ٦ی رەشەمەی ٩٩ بەرامبەر بە ٢٤ی فێبرواری ٢٠٢١، تەرمی تازەلاوێکی ١٦ ساڵانە لە دەوروبەری ئاوایی “مەبارەکاوا”ی سەر بە “دێولان” دۆزرایەوە.
هەواڵنێری "تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران" لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا رایگەیاند: تەرمی ناوبراو بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە و شیمانەی ئەوە دەکرێ خۆی کوشتبێ.
هەروەها رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی ڕەشەمەی ٩٩ – ٢٥ی فێبرواری، تەرمی پێاوێکی ٣٤ ساڵانەی خەڵکی ئاوایی "گەزگەزارەی خواروو" لە ناوچەی دێولان، لە بەنداوی "سوراڵ"دا دۆزراوەتەوە و هۆکاری رووداوەکە لە ژێر پڕۆسەی لێکۆڵنینەوەدایە.
جێگای ئاماژەیە لە ٤ مانگی رابردوودا ٤ کەس دەستیان داوەتە خۆکوژی کە تەمەنی هەموویان کەمتر لە ٢٢ ساڵ بووە.