دوکتور ناسر فەهیمی، بارودۆخی بێهداشت و دەرمان لە بەندیخانەی تاران لەوپەڕی خراپی دایە 

هانا: دوکتور ناسر فەهیمی بەندکراوی سیاسی و عەقیدەتی رێکەوتی ٢٠/٥/١٤٠٠ لە راپۆرتێکدا لە سەر پێشێلکارییەکانی مافی بەندکراوان لە بەندیخانەکانی تاران لەلایەن رێکخراوی بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەدوێ.

ناوبراو کە لە بەندیخانەی تیپی پێنجی زیندانی تاران بەندکراوە رایگەیاندووە، لەم بەندیخانەیە بە فەرمانی بەپرسانی باڵای قەزایی و داد، بەندکراوان لە خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمانی بێ بەش کراون و هەر ئەمەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدان یا نەمانی بڕست و توانای رێگە رۆیشتن و بە جۆرێک لەدەستدانی ‌هێزی لاق و پەلیان. 
ناوی ئەو بەندکراوانەی کە بە هۆی پێشێلکارییەکانی دەزگای قەزایی و دادی ئێران لەو بەندیخانەیە گیانیان لەدەستداوە بەم جۆرەی خوارەوەیە: 

١ مەسعوود ئەشڕەف‌زادە 
٢ عەزیز خەلیلی 
٣ جەعفەر زەمانی 
٤ ئەڵڵاوێردی حوکم ئابادی 
٥ محەممەد لەشکری پەنا 
٦ نێعمەتوڵڵا حەقجوو 
٧ حەسەن فروودی 

ناوی ئەو شارۆمەندانەی کە هێز و توانای لاق و پێ و لە ئاکامدا رێگە رۆیشتنیان لەدەستداوە بەم جۆرەی خوارەویە: 

١ عەباس شیری 
٢ مێهران ئەکبەری 
٣ موحسین خەیام 
٤ عەلی نەجەفیان 

بەگوێرەی راپۆرتەکەی ناسر فەهیمی پزیشکی بەندکراو لە زیندانی تاران، بارودوخی پزیشکی و بێهداشت و دەرمانی بەندیخانە لە خراپترین ئاستی خۆی دایە و لە ئەگەر درێژەدانی ئەم دۆخە و پێڕانەگەیشتن بە بەندکراوان و رەوانە نەکردنیان بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی بەندیخانە، ئیمکانی ئەوە هەیە ژمارەیەک بەندکراوی زیاتر ببنە قوربانی و گیانیان لەدەست بدەن. 
دوکتور ناسر فەهیمی رایگەیاندووە: هەواڵی راگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێران سەبارەت بە سەردانی قازی و بەرپرسانی دەزگای دادی حکومەت لە بەندیخانەکان بە ناوی لێکۆڵینەوە لە دۆخی بەندکراوان و باری خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمانی لە زیندانەکان، بۆ شانۆ و مانۆڕ بووە و رێک بە مەبەستی فریوی بیروڕای گشتی و هەروەها فریوی کۆڕ و کۆمەڵ و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular