دوکتورشێخ محەممەد قەدەمی  کوردستانی بانگهێشتی دادگا کرا

بەپێی راپۆڕتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە تۆمارکردنی دۆسیە لە دژی دوکتور شێخ محەممەدقەدەمی کوردستانی دانیشتووی بانە کە یەکێک بوو لە کاندیدەکانی دوازدەهەم و خولی سێزدەهەمی سەرۆکایەتی ئێران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣ی نوامبری ٢٠٢٢، پەیامێک سەبارەت بە کردنەوەی دۆسیەیەکی نوێ لە لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە پێگەیشت.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت, کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ی ئوکتۆبری٢٠٢٢، دادگای تایبەتی ڕۆحانییەکان لە شاری هەمەدان، پەیوەندی بە دوکتور محەمەدقەدەمی کوردستانی کرد بۆ ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی نوامبری ٢٠٢٢ لەبەردەم دادگا ئامادە بێت.

دوکتور شێخ محەممەدقەدەمی کوردستانی دوای بانگهێشتکردنی چەند جارێک،  ڕۆژی سێشەممە"۳۰ ئاگۆستی۲۰۲۲" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای دوو ڕۆژ گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیارو دواتربە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

شایانی باسە کە؛ ڕۆژی یەکشەممە "١٤ی ئاگۆست ٢٠٢٢"دووشەممە ١٣ی ژووئین، ٢٣ی مەی و ١٧ی ژوئین ٢٠٢٢، ژمارەی پەروەندەی نوێ لە ڕێگەی سیستمی سەنا بە ئەم چالاکە سیاسییە کوردە ئاگادار کرایەوە و ڕۆژی ٢٦ی فێوریە ٢٠٢٢، کەیسێکی دیکە ڕەوانە کرا لەلایەن داواکاری گشتی ئێران لە پارێزگای کوردستان لە دژی ئەم چالاکە سیاسی و مەدەنییە کوردە کرایەوە کە بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی تاران کرا.

ئەم چالاکە سیاسییە کوردە پاش ڕاگەیاندنی کاندیدبوونی خۆی و سەردانی بە وەزارەتی ناوخۆی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بینای وەزارەتی ناوخۆ و لقەکانی تۆمارکردن بۆ سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی  دەرکرا.

د.شێخ محەممەد قەدەمی کوردستانی لە لێدوانەکانیدا دوای ئەم ڕووداوە ڕایگەیاند کە تاکە هۆکاری دوورخستنەوەی لە بینای وەزارەتی ناوخۆ و ڕێگری کردن لە کاندیدبوونی لەبەر ئەوەی کورد و سوننە بووە

RELATED ARTICLES

Most Popular