هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٩ی مارسی ٢٠٢٢، ئارەش محەمەدی و ڕیبۆار عەبدولڵای دوو چالاکوانی کرێکاری شاری سنە بە کەفالەت لە بنکەی دەستبەسەرکردنی ئیتلاعاتی سنە ئازادکران
بەپێی راپۆرتێک کە لە هاوکارەکانی هانا گەیشتووە، ڕیبوار عەبدوڵلاعی دوای ٤٠ ڕۆژ بە کەفالەتی ١٥٠ ملیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی تا دادگاییکردن ئازاد کرا، ناوبراو بەبێ بەڵگەنامەی دادگا لە کاتێکدا بۆ کاروباری ڕۆژانە لە ماڵەکەی خۆی چووبووە دەرەوە لە لایەن ئەدارەی .
ئیتلاعاتی سنە دەستگیر کرا و لەماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی سەردان و هەبوونی پارێزە بێبەش بوو
ئارەش محەممەدی کە ماوەی ٥٠ ڕۆژ لە زیندان بوو، بە کەفالەتی ١٥٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتاەە دادگایی کردنەکەی لە زیندانی ئیتلاعاتی سنە ئازادکراوە ناوبراو بە بێ بەڵگەی دادگا لە کاتی گەڕانەوەیدا لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە سنووری باشماخ دەستبەسەر کرا و لەو ماوەیەدا لە مافی سەردان و محامی بێبەش بووە.