دوو شارۆمەندی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد بوون 

هانا: بە پێی ئەو راپۆرتانەی کە بۆ تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، ٢ شارۆمەندی کورد کە لە کاتی رەشبگیرەکەی ئەم دواییانەدا دەسبەسەر کرابوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد بوون. 

 

رۆژی پێنجشەممە "ئەیوب موسەوی" بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ بە مەرج لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد بوو. ناوبراو لە مانگی جۆزەردانی ١٣٩٧ دەسبەسەر کرابوو. 
هەروەها "حسێن محەممەد پوور" شارۆمەندی کوردی بەندکراوی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن لە بەندیخانەی وەرمێ ئازاد کرا. ناوبراو لە مانگی رێبەندانی ئەمساڵدا دەسبەسەر کرابوو. 
شایانی باسە لە کاتی شەپۆلی رەشبگیری مانگەکانی رابردوودا زیاتر لە ١١٠ کەس لە شارۆمەندانی کورد بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران کە ژمارەیەک لەوان دوای ماوەیەک دەسبەسەریی بە دانانی بارمتەی زۆر بە شێوەی کاتی ئازاد کراون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular