ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی – (١ی سیپەتەمبری ٢٠٢١)، هێزه ئه‌منییه‌كانی حکومەتی ئیسلامی ئێران پێنج شارۆمەندیان به ناوه‌كانی “خالید رامین”، “رامین رامین”، “ئه‌سعه‌د ڕامین”و “سەردار رامین” خەڵکی گوندی قاڕنێ و “داود ڕه‌حیمی”، خه‌ڵكی گوندی “چه‌قه‌ڵ مسته‌فا”ی ناوچەی نه‌غه‌ده و “وشیار شەعبانی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و شه‌ش هاوڵاتییه بە بێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی حکومەته‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکراون.
هه‌تا كاتی به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونیان هیچ زانیارییه‌ک لەبەردەستدا نییە.