هانا: رۆژی سێشەممە ٨ی خرمانانی ١٤٠١ – (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، ئەندازیارێکی برق بە ناوی “حسێن ئولفەتی” کارمەندی ئیدارەی برق و خەڵکی داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشان، لە کاتی کار کردندا برق گرتوویە و بە هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
کوردستان و ئێران بۆ ئەمنییەتی شوێنی کاری کرێکاران و کارمەندان لە سەر ئاستی جیهاندا لە پلەی ١٠٢دایە و بە هۆی رەچاو نەکردنی ئەمنییەتی شوێنی کار و نەبوونی چاوەدێری و یاسایەک لەلایەن دامودەزگا پێوەندیدارەکانی حکومەتەوە ئێران یەکێک لە نائمنترین وڵاتانی جیهانە بۆ کرێکاران و کارمەندان.