داوای هاوکاریی لەسەرجەم هاونیشتمانیان لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا

لە سەرجەم هاونیشتمانیانی خۆشەویست، هەڵسوڕاوانی مەدەنی، ژینگەپارێزان، چالاکانی بواری مافی مرۆڤ و ژنان، میدیاکاران و هەواڵنێران داواکارین لە پێوەند گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە چوار پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستاندا هاوکارمان بن.

چالاکانی مافی مرۆڤ، ھەڵسوراوانی میدیایی، گەنجان، کچان و کوڕانی خەباتکار و دڵسۆزی کوردستان!

تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران رێکخراوێکی مافی مرۆیی و سەربەخۆیە کە تێدەکۆشێت پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بە زمانەکانی ئینگلیسی، کوردی و فارسی بڵاو بکاتەوە و بە گوێی بیروڕای گشتیی بگەیەنێت.

ئێمە لە رێگەی سەرجەم سۆشیال میدیکانەوە دەبین بە دەنگی کپ‌کراوی سەرجەم چالاکانی بواری سیاسی و مەدەنی وەک چالاکانی ماڤی مرۆڤ، ژنان، منداڵان و ژینگەپارێزان لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا و پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری مافی مرۆڤدا بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و لایەنە پێوەندیدارەکان دەگەیەنین.

هاونیشتمانیانی بەڕێز و هێژا، وێڕای ئەوەیکە ستافی "تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران" بەوپەڕی شانازییەوە حەول دەدات دەنگی ئازادی، یەکسانی و حەقخوازانەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە سیاچاڵ و گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گوێی گشت دنیادا بگەیەنێت، بەڵام راپەڕاندنی ئەم ئەرکە بەبێ هاوکاریی ئێوە ئازیزان مسۆگەر نابێت. هەربۆیە لە سەرجەم هاونیشتمانیانی خۆشەویست، هەڵسوڕاوانی مەدەنی، ژینگەپارێزان، چالاکانی بواری مافی مرۆڤ و ژنان، میدیاکاران و هەواڵنێران داواکارین لە پێوەند گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە چوار پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستاندا هاوکارمان بن.

ئێوە دەتوانن لە رێگەی ئینستاگرام، تلێگرام، فەیس‌بووک یان ئیمەیل پێوەندیمان پێوە بگرن.

لەگەڵ رێزماندا:

ستافی تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

RELATED ARTICLES

Most Popular