داواکاریی بەپەلە لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ پێکهێنانی کۆبوونەوە دەستبەجێی شوڕای ئەمنییەت سەبارەت بە سەرکوت کردنی خۆپیشاندەران لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و بە تایبەت سەرکوت کردنی خوێناوی لە کوردستان و چەند بابەتی دیکە.
ئەم نامە لە لایەن ٢٢٤ ناوەند و ان جی او و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی و هەروەها ٦٥ کەس پڕۆفیسۆر و ئاکادمیست ی ناسراوی نێودەوڵەتی واژۆ کراوە. ژمارەیەک لە ڕێکخراو و ناوەندە مافی مرۆڤیەکانی کوردستان وەک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لەوانەن کە نامەکەیان واژۆ کردوە.