بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوودا دامودەزگا ئەمنییەکان لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە هەڕەشەیان لە مامۆستایانی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس کردووە کە دەبێ خەڵک هان بدەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان ، ئەگەر بێت و خەڵک لە هەڵبژاردنەکان بەشداری نەکەن بەرپرسیاریەتی دەکەوێتە ئەستۆی ئێوە دەبێ وڵامدەرەوە بن .
